پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
نهنایوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەرزبونەوی پلەکانی گەرما دەکات.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم بە تایبەتی لە سەر ناوچەکانی باکور و باکوری رۆژئاوا هەرێم پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە وە بە نزیکەی (1-2) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
ئاشکراشی دەکات کە سبەی پێنج شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی کەم لەکەشدا و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
هەولێر : 40 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 38 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :38 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان :42پلەی سیلیزی
|