کوردستان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرسی مووچە تاوتوێ دەکات

نها نیوز- هەواڵەکان

ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم کۆ دەبێتەوەو بەپێی کارنامەکە، کۆبوونەوەکە دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان شاندى حکومەتی هەرێمى کوردستان و شاندى حکومەتی فیدراڵى  و پرسی مووچە تاوتوێ دەکات.

 ئەمرۆچوارشەممە دووی تەمموزى 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و تاووتوێ مووچه‌ و هه‌نارده‌كرنه‌وه‌ی‌ نه‌وت ده‌كات .

بەگوێرەى کارنامەکە، کۆبوونەوەکە کاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆ دەکرێت، لە کۆبوونەوەکەدا خستنەڕووى دەرئەنجامى کۆبوونەوەکانی ئەم دواییە لە رۆژانى 29ی حوزەیران تاوەکو 1ی تەمموزى 2025 لەنێوان شاندى حکومەتی هەرێمى کوردستان و شاندى حکومەتى فیدراڵى بە ئامادەبوونى نوێنەرى کۆمپانیا نەوتییەکان سەبارەت بە دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگاى کۆمپانیاى سۆمۆ دەکرێت.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بەدواداچوونى خەرجکردنى مووچەى هەردوو مانگى ئایار و حوزەیرانى مووچەخۆرانى هەرێمى کوردستان دەکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، پرسەکانی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت لەلایەن شاندى حکومەتى هەرێمى کوردستان، هەریەک لە وەزیرى سامانە سروشتییەکان و سەرۆکى دیوان و سکرتێرى ئەنجوومەنى وەزیران دەخرێتەڕوو.

هاوکات، لە بڕگەى دووەمى کۆبوونەوەکەدا، خستنەڕووى راپۆرتى وەزارەتى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، بەڕێوەبەرایەتیى گشتیی کارو دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بە نوسراویان بە ژمارە (506) لە دووى حوزەیرانى 2025 سەبارەت بە خانەنشینى و دەستەبەرى کۆمەڵایەتیى کرێکارانى هەرێمى کوردستان و پێشکەشکردنى ئامار و زانیارى بەرەوپێشچوونەکان و پێشکەشکردنى راسپاردە و پێشنیازەکان.

 
2025-07-02
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.