کوردستان

ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئاشکرا کرا

نها نیوز- هەواڵەکان

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆتایی پێهات وبە پێی زانیارییەکانی "نها"، باس لە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەکراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگاداریش لە بەغدا رایگەیاند، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کۆتایی پێهات و باس لە موچەی موچەخۆرانی هەرێم نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرێت هەر ئەمڕۆ وەزیرە کوردەکان تایبەت بە چارەسەری گرفتی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، بە جیا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عیراق کۆببنەوە.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌ "به‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ وه‌زیره‌ كورده‌كان له‌گه‌ڵ‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق گفتووگۆیان سه‌باره‌ت به‌ وتووێژه‌كانی‌ ئه‌مدواییه‌ی‌ هه‌رێم و به‌غدا كردووه‌، به‌ڵام هیچ بڕیارێكی‌ له‌باره‌وه‌ نه‌دراوه‌".

ئەمڕۆ ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق بە سەرپەرەشتی محەمەد شیاع سوودانی،  کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دا و چاوەری دەکرا دوای  دوو مانگ لە  راگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڕیار لەسەر خەرجکردنى مووچە بدات.

6کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.