کوردستان

داوای دەستبەجێ و بەپەلەی داخستنی رێگەی کۆڵبەران دەکرێت

نها نیوز- هەواڵەکان

بەرپرسێکی ئێران هۆشداریی لە هاوردەکردنی شتومەکی وێرانکەر لە رێگەی کۆڵبەریەوە دەدات و دەڵێت "کۆڵبەری بووەتە سەکۆیەک بۆ دزەکردنی دوژمن و پێویستە حکومەت بەپەلە هەنگاو بنێت.

حسیێن عەلی حاجی دلیگانی، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی مادەی 90ی پەرلەمان، نیگەرانی خۆی لە هاتنە ناوەوەی درۆنی بچووک و هەندێک کەرەستەی تێکدەر و پێکهاتە ئەلیکترۆنییە هەستیارەکان لە ڕێگەی کۆلبەرییەوە دەربڕی و وتی" دیاردەی کۆڵبەری دەتوانێت ببێتە رێرەوێک بۆ دزەکردنی ئەمنی لە غیابی چاودێریدا و پێویستە حکومەت دەستبەجێ ئەم ڕێگایە دابخات".

جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی مادەی ٩٠ی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەیامنێری ئابووریی تەسنیم سەبارەت بە بەقاچاخبردنی درۆن و بۆ ناو وڵات لە ڕێگەی میتۆدی پشتێنەوە، ڕایگەیاند،  دامەزراوە ئەمنییەکان و سەربازییەکان ئەرکیان لەسەر شانە کە هەموو ئەو ڕێگا و هۆکارانە دەستنیشان بکەن کە دەتوانن مەترسی لەسەر ئاسایشی خەڵک دروست بکەن و بەدوایاندا بگەڕێن و لە کاتی گونجاودا مامەڵەیان لەگەڵدا بکەن.

دەشڵێت "هەروەها ئەم بابەتە یەکێکە لە داواکارییە جدییەکانی هاوکارەکانم لە پەرلەمان.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵنێری ئابووریی ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، دیاردەی کۆڵبەری ساڵانێکە لە ناوچە سنوورییەکانی ئێران و بەتایبەتی لە ڕۆژئاوای وڵات بەردەوامە، هەزاران دانیشتووی سنوورەکان، بەهۆی هەژاری و بێکاری و نەبوونی ژێرخانی بەرهەمهێنان، بە گواستنەوەی کەلوپەل لە ڕێگەی ڕێگا سەختە سنوورییەکانەوە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن. 

دەشڵێت "هاوکات پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەم دواییەی ناوچەکە دەریخستووە کە ڕێگا سنوورییە نافەرمیەکانیش دەتوانن ببنە سەکۆیەک بۆ دزەکردنی دوژمن".
تەسنیم هەروەها  لە میانەی راپۆرتەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات،  دوای ململانێ سەربازییەکانی ئەم دواییەی نێوان ئێران و ڕژێمی زایۆنیستی، بەشێک لە ڕاپۆرتە هەواڵگریی و میدیاییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە هەندێک کەرەستەی تێکدەر و پێکهاتە ئەلیکترۆنییە هەستیارەکان و دامەزراوە سەربازییەکانی ئیسرائیل لە سنوورەکانی ڕۆژئاوا و بە کەڵک وەرگرتن لەم ڕێگا نافەرمییانە چوونەتە ناو خاکی ئێرانەوە و دوژمن توانیویەتی بە خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکانی قاچاخ، دزەکردنی هەواڵگری، یان ڕاکێشانی هەندێک لە ناوەندکاران، گورزی ئامانجدار بوەشێنێت.

ئەم راپۆرتەی تەسنیم لە کاتێکدایە کە رۆژانە هێزە ئەمنییەکانی سەر سنووری ئێران، بە تووندترین شێوە رووبەرووی کۆڵبەران دەبنەوە و رۆژانە بە تەقەی هێزە ئەمنییەکان گیانیان لە دەست دەدەن.

5کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.