كاتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن راگەیەندرا
نها نیوز- هەواڵەکان
وتەبێژی دەستەی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئاشکرای کرد، سەرەتای مانگی 10 بانگەشەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران، لە هەرێمی كوردستان و عیراق دەستپێدەكات.
حەسەن هادی زایر وتەبێژی دەستەی راگەیاندن لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان رایگەیاند، ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە كاتی خۆیدا بەردەوامن و كۆمسیۆن هیچ نیازێكی نییە جارێكی تر دەرگای نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران بكاتەوە.
هەروەها، بەبێ ئەوەی رۆژەكەی دیاری بكات ئاماژەی بەوەدا،كاتی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن لەسەرەتای مانگی تشرینی یەكەم واتە سەرەتای مانگی 10 دەبێت.
بڕیارە لە 11 ی 11 ی 2025 هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەبچێت و چاوەڕوان دەكرێت مانگێك بانگەشەی هەڵبژاردن بەردەوام بێت
|