رۆژێک پشووی فەرمی راگەیەندرا
نها نیوز- هەواڵەکان
رۆژى شەممەى داهاتوو لە هەرێم و یەکشەممە لە عێراق، بەبۆنەی عاشوراوە پشووی فەرمییە.
ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کە رۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی 6ی تەموزی 2025، لە سەرجەم وەزارەت و دامودەزگا حکومییەکاندا پشووی فەرمییە.
ئەمینداریەتیی گشتیى ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت "ئەم پشووە بەبۆنەی دەیەمی مانگی موحەڕەم و ساڵیادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێنە لە رۆژی عاشورادا".
هاوکات بەپێی رۆژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێم، لەم مانگەدا سێ رۆژ پشووى فەرمی هەیە، 5ى مانگ بەبۆنەى رۆژى عاشورا و 14ى مانگ بە بۆنەى شۆڕشى 14ى تەمووزى 1958، کۆتا رۆژى ئەم مانگەش کە 31ى 7، بەبۆنەى یادى ئەنفالى بارزانییەکان پشووە.
|