فەرماندەیەکی پێشمەرگەی یەکێتی 20 هەزار دۆلار دەبەخشێت بەپێشمەرگەکانی
نها نیوز - هەواڵەکان
هەرچەندە هەواڵی دڵخۆشکەر لەبارەی رێککەوتنەکانی هەرێم و بەغدا لەبارەی مووچەوە بووە بە دەنگۆ، بەهۆی ئەوەی دوو مانگە مووچە دابەشنەکراوە؛ فەرماندەیەکی دژە تیرۆری یەکێتی بەناوی "سەلام توتمەیی" لەبەر بارودۆخی خراپی پێشمەرگەکانی 20 هەزار دۆلار دەبەخشێت.
دوای ئەوەی رائید سەلام توتمەیی، فەرماندەی یەکەی سکرتاریەتی دژە تیرۆر؛ بەهۆی ئەوەی ماوەی دوو مانگە پێشمەرگە و فەرمانبەرانی حکومەت مووچەیان پێنەدراوە وەک ئەرکێکی مرۆڤایەتی. ناوبراو هەستاوە بەفرۆشتنی خانوەکەی و ویستیویەتی خانوی تر بکڕێت، بەڵام کاتێک دەبینێت بەشێک لە پێشمەرکەکانی باری داراییان خراپە و دەستە وەستان ماون، هەڵدەستێت بەدابەشکردنی 20 دۆلار بەسەر 120 پێشمەرگەدا تاوەک کاتی مووچەکانیان دێت و وتویەتی "بۆ خۆتان ژیانی پێ بەڕێ بکەن".
لەوبارەیەوە بیلال عەلی کە پیشەی پێشمەرگەیە بە نها نیوز دەڵێت "ماوەی دوومانگە مووچەمان وەرنەگرتووە و ئەو پارەشی پێمانبووە خەرجمانکردووە".
وتیشی "هەندێک لە پێشمەرگەکان دووای گەڕانەوە لە دەوام ئیشی تر دەکەن بۆ بەڕێکردنی ژیانیان، بەڵام فەرماندەکەمان رائید سەلام توتمەیی پێی ڕاگەیاندین؛ من خانوەکەم فرۆشتووە ویستوومە خانوی تر بکڕم بەڵام دەبینم حاڵی پێشمەرگەکانم باشنین، من بەشێک لەپارەی خۆم دابەشدەکەم بەسەر پێشمەرگەکاندا تاکاتی هاتنی مووچە بمدەنەوە ئەوەشی نەیدایەوە گەردنی ئازابێ".
بەوتەی ئەو پێشمەرگەیە بێت، ئەو فەرماندەیە کە پلەی رائیدە تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو هەزار دۆلار بەسەر 120 پێشمەرگەدا دابەشکردووە، ئەو دەشڵێت "ئێمە زۆر سوپاسی دەکەین کە توانیویەتی بارگرانی ژیانمان لەسەر کەمبکاتەوە، نمونەی فەرماندەی بەوەفا و دڵسۆزە بۆ پیشەکەی و پێشمەرگەکانی".
|