کوردستان

"نها نیوز" زانیاری نوێ لە سەر چارەسەر کردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و ناوەند ئاشکرا دەکات

نها نیوز- هەواڵەکان

جێگری سەرۆکیی فراکسیۆنی پارتی سەبارەت بە هاتنی مووچە لە بەغداوە زانیاری نوێ ئاشکرای دەکات و دەڵێت "کۆبوونەوەکانی هەرێم و بەغدا بەرەو چارەسەری کۆتایی دەچن و ئەمرۆ یان سبەی کێشەکان کۆتایی دێت .

مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆکیی فراکسیۆنی پارتی لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ "نهانیوز" رایگەیاند، ئەمرۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تایبەت بە مووچەی هەرێم بەرێوە دەچێت، دەشڵێت "حکومەتی هەرێم و فیدراڵی بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان و کارکردن لە سەرچارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان بە تایبەت مووچە و هەناردە کردنی نەوت.

ئاماژە بەوەش دەکات، لیژنەیەکی فەرعی درووست کراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەمرۆ یان سبەی دوای گفتوگۆکان بریاری لە سەر دەدرێت و راشیگەیاند، کۆبوونەوەکان قۆناغی باشی بریوە و لە کۆتایی دایە.

 لە رۆژی پێنج شەممە 26ی حوزەیرانەوە،  گفتوگۆی جددی لە نێوان شاندی باڵایی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم و بەغدا دەستی پێکردوە و بە پێێ بەدواداچوونەکان، ڕێکەوتنی سەرەتایی لە نێوان هەولێر و بەغدا کراوە و لەسەر پرس و خاڵە ناکۆکەکانیش کۆبوونەوەکانی نێوانیان بەردەوامە، ئەمرۆش کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەرێوە دەچێت و چاوەروان دەکرێت بریار لە سەر ناردنی مووچەیەک بۆ هەرێم بدرێت. 

 

 

 

11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.