دوو ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەنرا
نها نیوز – هەواڵەکان
بەپێی خشتەی پشووە فەرمییەكانی حکومەتی هەرێم مانگی تەمووز 2 رۆژ پشووی فەرمی تێدایە .
بەپێی ڕۆژمێری فەرمی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم بۆ ساڵی 2025، كە لە ماڵپەڕی فەرمی حكومەت بڵاوكراوەتەوە، ڕۆژی 5ی تەمموز بە بۆنەی رۆژی عاشوورا پشووی فەرمی دەبێت ، بەڵام بەر ڕۆژی شەممە دەکەوێت، کە ئەو ڕۆژە هەر خۆی پشووە.
هەر بەپێی ڕۆژمێرەكە، ڕۆژی 14ی تەمموز، كە دەكاتە ڕۆژی دوو شەممە، بەبۆنەی یادی شۆڕشی 14ی تەمموزی ساڵی 1958ەوە دەبێت بە پشووی فەرمی دەبێت.
|