شاندێكی ئەوروپی داوای دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان دەكەن
نهانیوز-هەواڵەکان
شاندێكی ئەوروپی سەردانی توركیا دەكەن بۆ پشتیوانی كردنی پڕۆسەی ئاشتی، ئەو شاندە داواكاریی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان پێشكەشی دەسەڵاتدارانی توركیا دەكەن.
شاندێكی ئەوروپی كە پێكهاتون لە 39 سیاسەتمەدار و یاساناس و كەسانی ئەكادیمی و ڕۆژنامەنوس و نوسەر سبەی سەردانی ئیستانبوڵ دەكەن و ڕۆژانی سێ شەممە و چوارشەممە زنجیرەیەك دیدار و گفتوگۆ ئەنجام دەدەن بۆ پشتیوانی و برەودان بە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری دیمەكراسیانەی پرسی كورد.
بڕیارە ئەو شاندە ئەوروپیە سەردانی وەزارەتی دادی توركیا بكەن و داواكاریی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری بەندكراوی پەكەكە لە دورگەی ئیمڕاڵی پێشكەش بكەن.
ئەو شاندە ئەوروپیە لەسەردانەكەیان بۆ توركیا، سەردانی نوسینگەیەكی یاسایی دەكەن كە كاری پارێزەری لە دۆسیەی عەبدوڵا ئۆجالان دەكات و دواتر سەردانی بارەگای دەمپارتی لەئیستانبوڵ دەكەن و چاویان دەكەوێت بە هاوسەرۆكی گشتی دەمپارتی تونجەر باكرهان.
|