پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە ولە ماوەی ئەم دوو رۆژە پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرجاو نزم دەبنەوە و خێرایی با چالاک دەبێت و ئەگەری دروستبوونی تۆز و خۆڵ هەیە.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەناوچە شاخاووییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک وە لەکاتەکانی دوایی نیوەرۆ ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە تاکو کاتەکانی ئێوارە .
ئاماژە بەوەشکردووە کە خێرای با / مامناوەند دەبێت ( 15 – 25 )کم/ک . لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم /ک لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم, بۆ کاتەکانی ئێوارە ئاسایی دەبێتەوە.
کەشناسی راشیگەیاندووە کە " پلەکانی گەرما بەگشتی نزم دەبێتەوە وە لەناوچە شاخاووییەکان زیاتر دادەبەزن بە (4-5 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە وێنەکەدا ئاماژەی پێکراوە."
ئاشکراشی دەکات کە سبەی سێ شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لەکاتەکانی بەیانی زوو لەزۆربەی ناوچەکان پاشان بۆ کاتەکانی نیوەڕۆ کاریگەری لاواز دەبیت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
هەولێر : 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :35 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان :39 پلەی سیلیزی
|