کوردستان

بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی: هەوڵدەدەین ماوەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک درێژبکینەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی ڕایگەیاند"هەوڵدەدەن ماوەی بە ئەلیکترۆنیکردنی پسوڵەی خۆراک درێژبکەوە وداواش لە هاولاتیان دەکەن پێش تەواو بونی وادەکەی ناوی خۆیان تۆمار بکەن." 

ئاراس محەمەد، بەڕێوەبەری پسوڵەی خۆراکی سلێمانی بە میدیاکانی ڕاگەیاند" هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ به‌غدا ماوه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی پسوڵه‌ی خۆراكی ئه‌لكترۆنی كه‌ رۆژی 5ی تەموز وه‌ك كۆتا رۆژ دیاریكراوه‌ درێژبكرێته‌وه‌، چونكه‌ خه‌ڵكێكی زۆر تائێستا فۆڕمه‌كه‌یان پڕنه‌كردوه‌ته‌وه‌."

ئاماژەی بەوەشکرد" لە سنوری پاریزگای سلێمانی لە ٪61ی هاوڵاتیان ناویان تۆمارکردوە، کە  نزیکەی ملیۆنێک و 194 هەزار هاوبەش ناویان تۆمار کردوە".

وتیشی" هه‌ر خێزانێك فۆڕمی ئه‌لكترۆنی نه‌بێت، به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی پێنادرێت، بۆیه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كان له‌ناو فۆڕمه‌كه‌دا هه‌بن".

داواش له‌هاوڵاتییان ده‌كات، كه‌ پێش ته‌واوبونی واده‌كه‌ی، فۆڕ‌مه‌ پڕبكه‌نه‌وه و وتیشی داوا لە هاوڵاتیانی ناوچە سنورییەکان دەکەن لە جێگەی خۆیان ئەپڵیکەیشنەکە دانەبەزێن و ناوی خۆیان تۆمار نەکەن لە بەر ئەوەی زۆربەیان ناوەکانیان  دەسڕێتەوە.

 
2025-06-29
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.