دەستەی کەشناسی عێراق: شەپۆلێکی گەرما عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی عێراق بڵاویکردەوە، لەمڕۆوە شەپۆلێکی گەرما عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و پلەکانی گەرما دەگاتە 50 پلەی سیلیزی، داواش لە هاوڵاتیان دەکات خۆیان بپارێزن لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر.
دەستەی کەشناسی
عێراق ڕایگەیاند" پلەکانی گەرما
لە سەرجەم پاریزگاکانی عێراق بەرزدەبنەوە و شارەکانی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە کە بەجۆرێک دەگاتە 50 پلەی سەدی."
دەستەکە ئاماژەی
بەوەشکرد" لە شەوی دووشەممەوە پلەکانی گەرما وردە وردە دەست بە دابەزین دەکەنەوە و کەشوهەوای ئاسایی هاوین دەگەڕێتەوە، کە پلەکانی گەرما لە خوار ئاستی مامناوەندەوەیە دەبێت بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک. "
دەستەی کەشناسی
عێراق داوا لە هاوڵاتیان دەکات دورکەونەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر لە نیوەڕۆدا، ڕۆژانە بڕێکی زۆر لە ئاو شلەمەنی بخۆنەوە.
|