نهانیوز-هەواڵەکان
بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، رایگەیاند، هەتا ئەمرۆ 80 هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە، دەشڵێت "بری ئەو گەنمەی کە بۆ شاری سڵیمانی دابین کراوە، 58 1هەزار تۆنە و بەراورد بە ساڵی رابردوو بۆ نیوە کەم کراوەتەوە.
نەسرین ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری سایلۆکانی سلێمانی، تایبەت بە "نها نیوزی" رایگەیاند، لە رۆژی 10ی حوزەیرانی 2025 دەستکراوە بە پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران و هاتا ئەمرۆ 28ی حوزەیران بەردەوام بووین.
سەبارەت بەبری وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلوی سلێمانی ئاشکرای کرد "بری ئەو گەنمەی کە بۆ شاری سلێمانی دابین کراوە، 58 1هەزار تۆنە کە لەو برە ، 80 هەزار تۆنیان هاتا ئەمرۆ وەرگرتوە.
لەبارەی شایستە داراییەکانی جوتیارانیش رایگەیاند، هەتا ئێستا هیچ برە پارەیەکمان وەرنەگرتوە و جارێک هیچ رێنماییەکیان لە سەر کاتی هاتنی پارە بۆ نەهاتوە.
هەروەها راشیگەیاند، پشکی گەنمی سلێمانی، بەراورد بە ساڵی رابردوو کەمترە، وتیشی "ساڵی پار 282 هەزار تۆن گەنم بۆ سلێمانی دیاری کرابوو، لەو برە 277 هەزار تۆنمان لە جوتیاران وەرگرت و ئەمساڵ برەکە بۆ نیوە کەم کراوەتەوە".
ئەمە لە کاتێکدایە، وه‌زاره‌تی بازرگانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوی کردەوە، "له‌سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌بازاڕ‌كردنی گه‌نمه‌وه تاوه‌كو ئێستا، نزیکەى 200 هه‌زار تۆن گه‌نم له‌جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیراوه و پڕۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامیی هه‌یه".