نهانیوز-هەواڵەکان
بە پێی زانیارییەکانی ( نهانیوز) حكومەتی هەرێم لەبەرامبەر ڕادەستكردنی نیوەی داهاتی ناوخۆ و تەواوی نەوتی هەرێم، جگە لە موچە داوای بەشە بودجەی هەرێم لە بەغدا دەكات و لەبەرامبەردا حكومەتی عێراقیش بۆ ڕێككەوتن لەگەڵ هەرێم و ناردنی موچە و بودجەی هەرێم، چەند مەرج و داواكارییەكی خستووەتە بەردەم حكومەتی هەرێم.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (نهانیوز) لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادار کە نەیویست ناوی بڵاوبکرێتەوە، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە مەرجی ئەوەی بەغدا ته‌واوی پشكی هه‌رێم وه‌ك ئه‌وه‌ی له یاسای بودجه‌دا هاتووه له‌گه‌ڵ ته‌واوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێریت، رازێ بووە کە له‌به‌رامبه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم، نیوه‌ی داهاتی نا نه‌وتی (داهاتی گومرگ و ناوخۆ) رادەستی بەغدا بکات.
هەر بە پێی زانیارییەکان بۆ ئەمەش هەرێم داوای گه‌ره‌نتی له به‌غدا ده‌كات كه رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێبكات نه‌ك وه‌ك رێككه‌وتنه‌كانی رابردوو دواتر لێی پاشگه‌ز ببنه‌وه.
ئاشکراش کراوە کە جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی به‌غدا له لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشتر له لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به نامه بۆ سه‌رۆكی دادگای فیدڕاڵی و سه‌رۆك كۆماری عێراق نێردراوه. ئه‌و پرسه‌ش خراوه‌ته به‌رده‌م هه‌ریه‌ك له‌سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق و سه‌رۆكی په‌ڕله‌مان و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش گفتووگۆكان ده‌ستپێكراوه‌ته‌وه.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند کە لە بەرامبەردا حکومەتی عێراقی داوای پابەند بوونی هەرێم دەكات بە هەمواری یاسای بودجە كە تایبەت بە دەسپێكردنەوەی هەناردەی نەوت.
یه‌كێك دیکە له داواكارییه‌كانی به‌غدا ئه‌وه‌یه پێویسته له‌و بڕه‌ی به‌رهه‌مهێنانه‌ی نه‌وت كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا 280 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته. هه‌رێمی كوردستان سازش له‌و داواكارییانە بكات كه پێشتر داوای كردبوو. ئەویش بریتی بووە لەوەی به‌شێكی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت وه‌ك پێداویستی ناوخۆ دیاری بكرێت و نه‌چێته ناو بۆڕی هه‌نارده‌كردن. داوای به‌غدا ئه‌وه‌یه دوای هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وت گفتووگۆ له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم وه‌ك پێداویستی ناوخۆ بكرێت و ته‌واوی نه‌وت له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم هه‌نارده بكرێت.
هەروەها یەكێكی دیكە لە داواكارییەكانی بەغدا لە هەرێم رادەستكردنی نیوەی داهاتی نانەوتییە نەك نیوەی داهاتی گومرگ.