کوردستان

کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی دوو ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند" ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما جێگیرن و نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە 27ی حوزەیران، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ یەکشەممە کەشناسی رایدەگەیەنێت"سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزیکی سووک، خێرایی با مامناوەند (10 – 20) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، لە دوایی نیورۆ بۆ سەرووی 35 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێک چالاک دەبێت".

لەبارەی پلەکانی گەرمای لە رۆژی یەکشەممەدا کەشناسی رایدەگەیەنێت"پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 44 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 46 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 43 پلەی سیلیزی

سۆران: 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 29 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 47 پلەی سیلیزی.

 
2025-06-28
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.