کوردستان

کەشناسی عێراق: پلەکانی گەرما لە هەندێک لە پارێزگاکان لە 50 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەی ئاسمان ساماڵ و ڕون دەبێت، کەشناسی عێراقیش دەڵێت" پلەکانی گەرما لە هەندێک لە پارێزگاکان لە 50 پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە".
 
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند" سبەی ئاسمان ساماڵ دەبێت لە زۆربەی کاتەکاندا، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی ئەمرۆ بە جۆرێک بەرزترین پلەی گەرما 46 پلەی سلیزیە لە گەرمیان وکەرکوک، نزمترین پلەی گەرماش 30 پلەیە لە حاجی ئۆمەران" .

لای خۆشیەوە دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند"سبەی کەشوهەوا لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات ڕون دەبێت، لە پاشنیوەڕۆدا لە ناوچەکانی باکوری هەرێم دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورلە هەندێک لە پارێزگاکانیش پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە 50 پلەی سیلیزی".

باسی لەوەشکرد" لە ڕۆژانی یەکشەمە و دوشەمەدا کەشو هەوا ڕون دەبێت پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی سێشەمەدا پلەکانی گەرما چەند پلەیەک لە سەرانسەری وڵاتدا دابەزن".
2025-06-27
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.