کوردستان

جوانڕۆ محەمەد پەرلەمانتاری گۆڕان: وەزیری دارایی پەیوەندییەکی بە بزووتنەوەی گۆڕانەوە نەماوە

نهانیوز-هەواڵەکان

جوانڕۆ محەمەد پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان دەڵیت"وەزیری دارایی پەیوەندی بە بزووتنەوەکەمانەوە نەماوە، بەڵام وەزیری بازرگانی و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی سیاسەتەکانی بزووتنەوەی گۆڕان پەیرەو دەکەن و لەغەڵ بزووتنەوەکە ماون".

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی جۆزەردان جوانڕۆ محەمەد پەرلەمانتاری سەر بە ئاراستەی کوردساتی بزووتنەوەی گۆڕان تایبەت بە (نها نیوزی) ڕاگەیاند" وەزیری دارایی سەر بە بزووتنەوەی گۆڕان نییە و سیاسەتەکانی بزووتنەوەی گۆڕان پەیرەو ناکات".

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا وتی" کاک ئاوات خۆی بەرپرسی کارەکانییەتی، ئێمەش پشتگیری لە وەزیرێک ناکەین کە بەرگری لە مافی هاوڵاتیان ناکات".

سەبارەت بە وەەزیرەکانی دیکەی بزووتنەوەی گۆران لە حکومەتی هەرێم جوانڕۆ محەمەد بە نهانیوزی راگەیاند کە کەماڵ محەمەد و کوێستان خان وەک وەزیری بازرگانی و کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ماوەن و ئێمەش بەرگری لە کارەکانیان دەکەین ".

 
2025-06-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.