کوردستان

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

نهانیوز- هەواڵەکان

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ خێرایی با لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم چالاک دەبێت و سبەینێش پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنی.

ئەوەشی خستەڕوو کە خێرایی با لە نێوان 5-20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، بەڵام لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم کەمێک چالاک دەبێت.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

هەولێر : 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک : 41 پلەی سیلیزی

کەرکووک : 45 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :41 پلەی سیلیزی

سۆران : 38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان :46 پلەی سیلیزی

2025-06-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.