کوردستان

لیژنەی ئەمنی سلێمانی، ئاگادارییەکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

نها نیوز- هەواڵەکان

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی و پاڵپشتیی خۆی بۆ داوای مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران دووپاتدەکاتەوە داواش دەکات، خۆپیشاندانەکە بۆ کاتێکی سەقامگیرتر دوابخەن و خۆپیشاندان له‌م دۆخه‌ هه‌ستیاره‌دا گونجاو نابێت.

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکیدا بڵاوی کردەوە، ئێمە لە لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی، پشتیوانیی و پاڵپشتیی تەواوی خۆمان؛ بۆ ماف و داوا ڕەواکانی مامۆستایان و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەگشتیی دەردەبڕین".

ئاماژەی بەوەشکردووە،  بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین؛ کە دەنگی موچەخۆران و ناڕەزایەتییەکانیان گەیشتۆتە هەموو دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان و عیراقی فیدراڵ، بەڵام ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیی لەم دۆخە هەستیارەی ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت؛ گونجاو نابێت".
 
لە کۆتایشدا، لیژنەی ئەمنیی پارێزگای سلێمانی داوا دەکات،  وەک چۆن پێشتر هاوکار و هەماهەنگ بووین لەپرسی پاراستن و هێنانەکایەی ژینگەیەکی گونجاو بۆ خۆپیشاندان و سەلامەتیی گیانی خۆپیشاندەران، ئەمجارە بەسوپاس و پێزانینەوە، داوا دەکەین؛ خۆپیشاندانەکە بۆ کاتێکی سەقامگیرتر دوابخەن تا هاوکار و هەماهەنگ بین لەگەیاندنی پەیامەکانیان بەشێوەیەکی شارستانیانە و دوور لەهەر ئەگەرێکی توندوتیژی و ڕووداوی نەخوازراو.

2025-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.