کوردستان

عێراق و سلێمانی لەسەر دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان دێنە دەنگ

نها نیوز- هەواڵەکان

دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێران، وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند، ئاسمانی عێراق لەناوچە باشوور بەڕوو گەشتە ئاسمانییەکان کرایەوە و کار دەکەن بۆ کردنەوەی سەرجەم فڕۆکەخانەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە. مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "لەبەر رۆشنایی هەڵسەنگاندنی گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق و رەزامەندیی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراق، ئاسمانی عێراق بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکان بۆ ناوچەی باشور کراوەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، کارەکان بەردەوامن بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئاسمانی ناوچەکە بەگشتی بەمەبەستی کردنەوەی سەرجەم فڕۆکەخانەکان بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکان لە سەرتاسەری عێراقدا.

هاوکات فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى دەڵێت "بەپێى ئەو ئاگادارى نامەیەى کە لەلایەن (دەسەڵاتى فڕۆکەوانى شارستانى عێراقی)یەوە بۆ فڕۆکەخانەکان نێردراوە، لە سەعات (10:30)ى بەیانى ئەمڕۆ (24/6/2025) ئاسمانى عێراقیان بەڕووى گەشتە ئاسمانییەکاندا کردەوە".

ئەوەیش لەکاتێکدایە، بەهۆی بەردەوامی جەنگی ئیسرائیل و ئێران لەماوەی 12 ڕۆژی ڕابردوو، زۆرینەی وڵاتانی ناوچەکە و دراوسێی ئێران ئاسمانی وڵاتەکەیان بەڕووی هاتوچۆی فڕۆکەکان داخست.
2025-06-24
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.