کوردستان

پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە و خۆڵبارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارەدا خۆڵبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

بە گوێرەی پێسبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە کەشی ئاسمان بەگشتی  ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەکاتەکانی ئیوارە ئەگەری کەمێک تۆز هەیە لەناوچەکانی باشووری هەرێم . 

ئاماژەی بەوەشداوە کە خێرای با /  لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 5 – 15 )کم/ک, لەکاتەکانی دوایی نیوەڕۆ تاکو ئێوارە لەناوچەکانی ناوەراست و باشووری هەرێم خێرایی با کەمێک چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک

ئاشکراشی دەکات کە پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (1 -3 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

ئەوەشی خستووەتەروو کە سبەی سێ  شەممە کەشیبئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک  دەبێتەوە لە  تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

هەولێر :  40 پلەی سیلیزی  

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک :  38  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی  

زاخۆ  :  39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :39 پلەی سیلیزی

سۆران :  38 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 28 پلەی سیلیزی

گەرمیان :42 پلەی سیلیزی

 
2025-06-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.