کوردستان

بە پێی پێشبینیەکان ئەمساڵ لە هیچ ناوچەیەک پەڵە وەک ساڵى رابردوو دواناکەوێت

نها نیوز – هەواڵەکان

شارەزایەکى کەشناسی دەڵێت، هەر وەک ئەوەی پێشتریش پێشبینیم کردبوو، ئەمساڵ لە هیچ ناوچەیەک پەڵە وەک ساڵى رابردوو دواناکەوێت و لەمانگی نۆوە وەرزی دابارینی ساڵی ئایندە دەست پێدە کات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزاى بوارى کەشناسى  بڵاوی کردەوە، دەزگاى “apec “ى کۆرى کە یەکێکە لە دەزگا کەشناسییەکانى جیهان ئاماژه به لاچوونی دۆخی وشکەساڵی لەسەر ناوچەکانمان دەدات و بەپێى دەزگاکە پاییزی داهاتوو باران لە نۆڕماڵ نزیک دەبێتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات ، لەبەر ئەوەی مانگەکانی نۆ و دە خۆیان بارانی مانگانەیان کەمە و رەنگە باران خوار نۆڕماڵیش بێت، بۆیه بەگشتى باشبوونێکی ئەوتۆی بۆ ناوچەکانمان پێوە دیارنیه، بەڵام لەگەڵ چوونە ناو مانگى یانزە جیاوازیی زۆر دەبێت و بۆ مانگى دوانزەش دەگاتە لوتکە و لە هەموو مانگەکانی پێشتر باشتر دەبێت، لە ئاکامیشیدا بارانی پەڵە له مانگی یانزەوە دەستپێدەکات تا ناو دوانزەش پەڵەی سەرتاسەری دەدات”.

واتا ئەمساڵ لە هیچ ناوچەیەک پەڵە وەک ساڵى رابردوو دواناکەوێت، رەنگە بەنزیکەیی لە هەموو ناوچەکان لە مانگی یانزە پەڵە بدات، گەر لە هەندێک ناوچەش بەتەواوی نەیدات 99% لە مانگی دوانزه دەیدات، شاڵاو هیدایەت واى وت.

هەروەها ئەوەشی وت " لەناو پاییز وشکساڵی بەڕۆکی ناوچەکه بەردەدات، دۆخى دابارین لە دواتردا بەرەو باشبوونى زیاتر دەڕوات".

2025-06-21
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.