مامۆستایانی نارازی بێدەنگیان شکاند وکاتی خۆپیشاندانی فراوانیان راگەیاند
نها نیوز – هەواڵەکان
مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی وادەی خۆپیشاندانیان دیاری کرد ورایانگەیاند کاتی ئەوەیە ئۆپۆزسیۆن و لایەنەکان واز لە قسەی سەر شاشە بهێنن.
ئەمڕۆ شەممە 21ـی حوزەیرانی 2025 ئەنجومەنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وادەی خۆپیشاندانی بەرفراوانیان لە سلێمانی دیاری کرد.
مامۆستایانی ناڕازی رایانگەیاند، بەهۆی نەدان و دواکەوتنی مووچەوە دۆخی سەرجەم مووچەخۆران خراپە و لەئاستێکی مەترسیداردایە، داوا لەسەرجەم لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان و خەڵک دەکەین ڕۆژی پێنجشەممە 26 ی حوزەیران کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی بەشداریبکەن لە خۆپیشاندانی فراوان بۆ داواکردنی مووچەکانمان.
لەکۆنگرەکەدا مامۆستایانی ناڕازی ئاماژەیان بەوەدا، پاش تێپەڕینی 40 ڕۆژ و دواکەوتنی مووچە خۆپیشاندان دەکەین و داوادەکەین دەسەڵات مووچەکانمان بە تەواوی دابەشبکات، یان ئایبان و ژمارەی حسابیمان بداتە بەغدا بۆ ڕەوانەکردنی مووچەکانمان.
ئهمهش له كاتێكدایه، 21 رۆژ لە مانگی 6 تێپەریوەوهێشتا مووچەی ،مانگی 5 دابەش نەکراوە و هیچ ئاسۆیەکیش بۆ ناردنی پارە نییە، بەغدا پێشتر بە نووسراوێک ڕایگەیاندبوو کە هەرێم بەشی مووچەی لە بودجەی سێ ساڵی تەواوکردووە و مووچەی مانگی پێنج نانێرێت.
|