کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی دوو ڕۆژی داهاتووی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم سەبارەت بە کەشوهوای دوو ڕۆژی داهاتوو رایدەگەیەنێت" ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما گۆڕانکاری زۆری بەسردا نایەت و وەک خۆی دەمێنێتەوە".
کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە ئەمڕۆ شەممە 21ی حوزەیران ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".
کەشناسی لەبارەی کەشی سبەینێ رایدەگەیەنێت" خێرای با مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت، و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆکە و گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نایەت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 41 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 40 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 41 پلەی سیلیزی
سۆران : 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی
|