بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێک بڵاو دەکاتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەمان دەستگیرکرد کە لەشەقامی گشتیی بەردەم پارێزگای سلێمانی بە ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەک دەدات و هەڵدێت.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ٢٠٢٥/٦/٢٠ کاتژمێر ٤:٣٠ شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی دەستگیرکرد کە لەشەقامی گشتی بەردەم پارێزگای سلێمانی بەئۆتۆمبێل لەهاوڵاتییەک دەدات و هەڵدێت، ڕووداوەکە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیەکە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان ئەنجامدا، توانرا تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیربکرێت.
دواتر بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە، تۆمەتبار ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە.
|