کوردستان

قوباد تاڵەبانی: قەرزارباری خزمەتەکانی پیرەمێردی مەزن و شاعیر و نووسەر و رۆشنبیرەکانی دیکەمانین

نهانیوز-هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی کوردستان لە یادی 75 ساڵەی کۆچی دوایی پێرەمێرد سەردانی بنکەی ژینی کرد.

ئەمرۆ پێنجشەممە 19ی حوزەیران قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 75 ساڵەی کۆچی دوایی شاعیری بەناوبانگی کورد پێرەمێردی کرد و دواتر لە ماڵپەری تایبەتی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی

لە یادی ٧٥ ساڵەی کۆچی دوایی پیرەمێرد، شاعیر و رۆشنبیر و نیشتمانپەروەری گەورەی کورد سەردانی بنکەی ژینمان کرد لە سلێمانی کە بەشێکی گەورەی ئەرشیفی پێرەمێردی پاراستووە.

زۆر سوپاسی خەمخۆری و ماندووبوونی بەڕێز رەفیق ساڵح، بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبەردن و کارمەندانی بنکەی ژینم کرد لە کۆکردنەوە و ئەرشیفکردنی بەڵگەنامە و دەستنووس و پاراستن و بووژانەوەی سامانی رۆشنبیری و کلتوری و رۆژنامەگەری کوردی. 

هەروەکچۆن نەوە لە دوای نەوە قەرزارباری خزمەتەکانی پیرەمێردی مەزن و شاعیر و نووسەر و رۆشنبیرەکانی دیکەمانین بۆ پاراستنی شوناس و زمان و کلتوری گەلەکەمان، بە هەمان شێوە قەرزارباری کەسانی وەک رەفیق ساڵح و بنکەی ژین و هەموو ئەو کەسانەشین کە ئەو سامانە بە نرخەیان بۆ پاراستووین.

2025-06-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.