کوردستان

کەشناسی پێشبینییەکانی بۆ کەشی ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" سبەینێ خۆڵبارین لە ناوچە جیاوازەکان بەردەوام دەبێت، کەشناسی عێراقیش دەڵیت: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە." 

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە" سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێكی کەم لە کەشدا و پلەکانی گەرماش دو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ". 

لەلای خۆشیەوە، دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاندوە"سبەینێ لە ئەنجامی چالاکبوونی با بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە هەوادا ڕوودەدات، لە ڕۆژانی هەینی و شەممە و یەكشەممەشدا پلەکانی گەرما بە گشتی بەرز دەبێتەوە". 


2025-06-18
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.