سبەینێ پرسی مووچەی هەرێم یەکلا دەکرێتەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان 50 رۆژی تێپه‌ڕاند و بڕیاره سبەینێ دادگای فیدراڵیش له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه.
ئەمرۆ چوارشەممە سەرچاوەیەک لە دادگای باڵای فیدڕاڵی بە میدیای یەکێتیی راگەیاند، سبەینێ تا کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەکلایی دەکرێتەوە.
بە پێی زانیارییەکان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بڕ‌یاری دادگاكه بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێم دڵخۆشكه‌ر بن.
لە ٢٨ی ئایار بەغداد بە پاساوی تەواوبوونی پشکی هەرێمی کوردستان خەرجکردنی مووچەی راگرت و ئەوەش پەیوەندییەکانی بە تەواوەتی ئاڵۆز کرد، دواتر ژمارەیەک فەرمانبەر لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمارکرد و داوای فەرمانسالاری دادگاکەیان کرد بۆ خەرجکردنی مووچە و جەختکردنەوە لە بڕیارەکانی ٢١ی شوباتی ٢٠٢٤ کە تێیدا لەسەر سکاڵای چەند پارێزەر و هاونیشتمانییەک، هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەولێری بە دابینکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا پابەندکرد.
|