ئایا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران باسی مووچە دەکرێت؟
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبوونەوەی ئاسایی هەفتانەی خۆی ئەنجام بدات، و تاوتوێی دوو تەوەردەکات.
بە پێی کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا لە تەوەرەی یەکەمدا دواین شەڕ و ئاڵۆزی و پێشهاتە سیاسی و سەربازییەکانی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی تاتوێدەکرێت. و لە تەوەری دووەمیشدا بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی لێخۆشبوونی سزاکانی هاتوچۆ دەدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی 40 ڕۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی چواردا تێپەردەبێت، هێشتا هیچ هیوایەک بۆ ناردنی مووچەی مانگی پێنج لە بەغدادەوە نییە و حکومەتی هەرێمیش پێشتر ڕایگەیاندبوو، کە داهاتی ناوخۆ بەشی مووچە ناکات.
|