کوردستان

نها نیوز زانیاری لەبارەی گۆرانکارییە ناوخۆییەکانی یەکێتی ئاشکرا دەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو سەرکردایەتیی یەکێتیی، دەنگۆی گۆرینی دوو پۆستی باڵای ناو یەکێتیی پشت راست دەکاتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ناو سەرکردایەتیی یەکێتیی تایبەت بە نها نیۆزی راگەیاند، مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە ئێستادا لە كۆبوونەوەدایەو بڕیار لە گۆڕانكارییە ناوخۆییەكانی دەدات ، بەپێی زانیارییەكان لە ئێستادا چەند گۆڕانكارییەكی پەسەندكردووە

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کرد، زیاد جەبارلێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانی كراوەتە بەرپرسی بۆردی رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

هەروەها وتیشی "سەركەوت زەكی لە بەرپرسی رێكخستنی یەكێتیەوە كراوەتە لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی". 

بڕیارە ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی چەند گۆڕانكارییەكی دیكەش پەسەند بكات لە پۆستی مەڵبەند و مەكتەبەكانیدا.

23-4-2025 دووهەمین دیداری گشتی یەكێتییی نیشتمانیی كوردستان، بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری دیداری یەكێتی بەرێوەچوو ، لەو دیدارە دا چەندین لیژنە پێک هێنران کە یەکێکیان تایبەت بوو بە گۆرانکاری لە  پەیکەروئۆرگانەکانی یەکێتی .

 
2025-06-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.