کوردستان

موشەکێک لە سنوری قەرەداغ کەوتەخوارەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

کەمێک پێش ئێستاخەزانی سووتەمەنیی فڕۆکەیەکی  بێفڕۆکەوان لە گوندى تافان-ى سنوورى قەزاى قەرەداغ کەوتەخوارەوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان زیانی گیانی و ماددى نەبووە.

شیرین مەحمود، قایمقامی قەرەداغ بەوەکالەت لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە نێوان گوندی تاڤان و جافەران و بەدوریی 500 مەتر لە شارۆچکەى قەرەداغ مووشەکێک کەوتووەتەخوارەوە و نەتەقیوەتەوە.

شیرین مەحمود، دەشڵێت "هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە".

2025-06-16
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.