ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی نائاسایی ئەنجام دەدات
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجام دەدات.
بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە تایبەت بۆ نهانیۆز نێردراوە ،دانیشتنەکە تایبەت دەبێت بە" هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران و بەزاندنی ئاسمانی عیراق لەلایەن ئەو وڵاتەوە".
هەر بەپێی راگەیەندراوەکە:" دانیشتنەکە نائاسایی دەبێت و رۆژی سێشەممە 17ی6ی2025 بەڕێوەدەچێت".
لە بەرەبەیانی رۆژی هەینیی رابردووەوە هێرشی ئێران و ئیسرائیل دەستیپێکردووە و هەردوولا چەندین جار بە بەکارهێنانی مووشەک بۆردومانی لایەنی بەرامبەریان کردووە و تاوەکو ئێستاش لە هێرشەکانیان بەردەوامن.
|