کوردستان

ئاسایشی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە درۆنی ئیسڕائیلیی بناری چیای سورێنی بۆردومان کردبێت

نها نیوز- هەواڵەکان

دوای ئەوەی وا بڵاوکرایەوە، درۆنی ئیسرائیلی هێرشی کردووەتە  سەر بنکەیەکی سوپای پاسداران لە بناری سورێن و بەهۆیەوە دەنگێکی بەهێز بیستراوە، دەزگای ئاسایشی هەرێمیش ئەوە ڕەتدەکاتەوە و باس لەوە دەکات، بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگر و تەقینەوەی مین هاوڵاتیان هەستیان بە دەنگی تەقینەوە کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوبەرایەتیی دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ڕاگەیانراوێکدا هۆکاری بیستنی دەنگێکی بەهێزی تەقینەوە و کەوتنەوەی ئاگر لەبناری چیای سورێن ئاشکرا دەکات و دەڵێت: " کاتژمێر ٢:٣٥ی نیوەڕۆ، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لەبناری  چیای سورێن  چەند پاشماوەیەکی جەنگیی مین تەقینەوە ، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

باس لەوەش دەکات، تیمەکانیان بەمەبەستی بەدواداچوون و لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن بەمەبەستی پاراستنی ژینگەی ناوچەکە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەشڵێت: "دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتیان لەوەی ئەو هەواڵانەی باس لە بۆردومانکردنی ئەو ناوچەیە دەکەن دوورن لە ڕاستیەوە، بەهۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکە و تەقینەوەی مین، هاوڵاتییان هەستیان بە دەنگی تەقینەوە کردووە".

9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.