کوردستان

کەشناسی کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم رایگەیان" لە دوو رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلە دادەبەزێت".

ئەمڕۆ شەممە 14ی حوزەیران کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە کە رۆژی شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک، دەشڵێت"پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

سەبارەت بە کەشی بەیانی کەشناسی رایگەیاند"کەش بەگشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما  نزیک  دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی شەممە وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی

دهۆک : 40 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی  

زاخۆ  : 41 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی

سۆران : 40 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 32 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 46 پلەی سیلیزی

 
16کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.