کوردستان

شەپۆلێکی گەرمای بەهێز روو لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی عێراق دەڵێت، شەپۆلێکی گەرمای بەهێز رووی لە ناوچەکانی عێراق و هەرێم دەکات، کەشناسی هەرێمیش دەڵێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکان ئەگەری کەمیک تاوە باران و بروسکە هەیە.

کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە 12ی6ی2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەناوچە شاخاوییە سنووریەکانی باکوورنیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری کەمێک تاوە باران و بروسکە ".

 سەبارەت کەشوهەوای سبەینێش وتی، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و لەکاتەکانی ئێوارەش بۆ ماوەیەکی کەم ئەگەری چالاک بوونی خێرایی با هەیە لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم.

هاوکات دەستەی کەشناسی عێراقیش رایگەیاند، لەچەند رۆژی داهاتوو پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە و لە هەندێک پارێزگا ٤٩ پلەی سەدی تۆماردەکرێت.

پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم بەمشێوەیە:
هەولێر: ٤٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٣٩ پلەی سیلیزی
دهۆک:٤١ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٤٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٤٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :٤١ پلەی سیلیزی
سۆران:٤٠ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ٢٧ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٤٦ پلەی سیلیزی

 
2025-06-12
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.