کوردستان

کێشەیەکی گەورە لە لایەن بەغداوە بۆ هەرێم دروست دەکرێت

نهانیوز-هەواڵەکان

بەپێی بریارێکی بانکی ناوەندی عێراق کۆمپانیا و بازرگانی هاوردەکاری هەرێم ناچار دەبن بە دەرهێنانی (کۆدی هاوردەکار) کەئەم کۆدەش تەنها لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی عێراق) لەبەغداد دەردەکرێت.

ڕەوەزی احمد شاە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە "بەپێی بریارێکی بانکی ناوەندی عێراق کەڕاستەوخۆ لەپاش جەژنی قوربانەوە کەوتۆتە بواری جێبە جێکردن پەیوەندیدار بە هاوردەکردن و چالاکی بازرگانی نێودەوڵەتی، کەکۆمپانیا و بازرگانی هاوردەکار ناچار دەکات بە دەرهێنانی (کۆدی هاوردەکار) کەئەم کۆدەش تەنها لە (بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی عێراق) لەبەغداد دەردەکرێت".

ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەشڵێت"بەپێی زانیارییەکان لەپاش بەدەستهێنانی ئەم کۆدە ئینجا کۆمپانیا بازرگانیەکان دەتوانن هەستن بە ئەنجامدانی چالاکی بازرگانی نێودەوڵەتی (هاوردە)".

ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات "بەهۆی ئەم بڕیارە کێشەی گەورە بۆ کۆمپانیاو بازرگانانی کوردستان دروست بووە و جوڵەی بازرگانی پەکخستووە لە ئێستاداو لە داهاتوویەکی نزیک کێشەی گەورەتر لەبەردەم کۆی چالاکی بازرگانی و دۆخی دارایی کوردستان بەگشتی دروست دەکات". 

 
2025-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.