کوردستان

بەغدا دەروازەکانی هەرێمی بە خۆیەوە بەستەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق ڕایگەیاند"پڕۆسەی بەستنەوەی بازگەكانی هەرێمی كوردستان بە دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق كۆتایی هاتوە"، دەشڵێت" بەستنەوەی بازگەکانی هەرێم بە عێراق بۆ  گەرەنتیكردنی دادپەروەرانەی كۆكردنەوەی باج ئەنجامدراوە".

دەستەی دەروازە سنورییەكانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" بازگەی (باوە مەحمود) کە  دەكەوێتە سنوری خانەقین)  وەک دواین بازگە كە بە بارەگای دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق بەستراوەتەوە.

دەستەی دەرەوازە سنوریەکانی عێراق لە راگەیەنراوەکەیدا ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" بەستنەوەی بازگەكانی هەرێمی كوردستان بە بارەگای دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق ڕێگەیەکە  بۆ گەرەنتیكردنی دادپەروەرانەی كۆكردنەوەی باج".

دەستەکە لە کۆتایی راگەیەنراوەکەشیدا جەخت دەکاتەوە لەوەی بەستنەوەی بازگەکانی هەرێم بە دەستەی دەروازە سنوریەکانی عێراق بەگوێرەی بڕیاری ژمارە 270ی ساڵی 2025ی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی بوە.

 
2025-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.