هەرێم هێرشی بۆسەر عێراق دەستپێکرد
نها نیوز- هەواڵەکان
حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم لەڕێگای وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه هێرشی بۆسه‌ر حكومه‌تی عێراق ده‌ستپێكرد و دەڵێت: " ئێوه نه‌وتی كه‌سانی دیكه به‌ناوی نه‌وتی عێراقه‌وه ده‌فرۆشن".
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هەرێم له‌ڕێگای پێگەی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك بڵاویکردەوە:"حكومه‌تی فیدراڵی نه‌وت تێكه‌ڵ ده‌كات و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌وانی تری پێ ده‌كات، له جیاتی خزمه‌تكردنی عێراق و گه‌له‌كه‌ی، به سیاسه‌تێك كه زیانی به ناوبانگی نه‌وتی عێراق له ئاستی جیهانیدا گه‌یاندووه".
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان ئاماژەی بەوەش داوە: "له به‌رامبه‌ردا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی هه‌موو ئه‌ركه‌كانی بووه بەرامبەر بەغدا، سه‌ره‌ڕای پابه‌ندنه‌بوونی لایه‌نی به‌رامبەر".
هاوكات، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانی هەرێم گرافیكێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و بۆ حكومه‌تی فیدڕاڵی نووسیویه‌تی: "ئێوه نه‌وتی كه‌سانی دیكه به‌ناوی نه‌وتی عێراقه‌وه ده‌فرۆشن، ئه‌مه‌ش خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی لایه‌نی دیكه ده‌كات نه‌ك عێراق و گه‌له‌كه‌ی".
|