کوردستان

ئۆجەلان بەپەلە داوای کۆبونەوە لە یەکێتی و پارتی و هەسەدە دەکات

نها نیوز- هەواڵەکان

عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە، داوای بینینی هەریەکە لە مەسعود بارزانی، بافڵ تاڵەبانی، نێچیرڤان بارزانی و مەزڵوم عەبدیی کردووە و دەم پارتیش ڕایگەیاند ئامادەکاری بۆ ئەو دیدارە دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند: ئامادەکاری دەکەین لە ماوەیەکی نزیکدا سەردانی ئیمرالی بکەین و لەگەڵ ئۆ"جەلان باس لە قۆناغی داهاتووی پرۆسەکە بکەین، هەروەها ئۆ"جەلان دەیەوێت لەگەڵ بەرپرسی یەکەمی پارتە کوردییەکان پەیوەندیی ببەستێت و قسە بکات، لەوانە مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەزڵوم عەبدی و بافڵ تاڵەبانی.

ئاماژەی بەوەش کرد: ئێمەش ئەمە دەخوازین، چونکە گرنگی زۆر هەیە بۆ پڕۆسەکە و ئەگەریشی هەیە لە ڕۆژانی داهاتوو رووبدات.
2025-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.