چوارشەممە - 13 ئاب 2025 م
کوردستان

سەرۆکی یەکێتی بۆ چارەسەری کێشەی مووچە سەردانی بەغدا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی ئاشکرای دەکات، بریارە سەرۆکی یەکێتیی بۆ چارەسەری کێشەی مووچەی موووچە خۆرانی هەرێمی کۆردستان سەردانی بەغدا  بکات و دەشڵیت "نابێت گەلەکەمان باجی وتەی چەند سەرکردەیەک بدات".

سەباح شێخ حەبیب ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق  بە میدیای یەکێتیی راگەیاند:" یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەسەر ئاستی باڵا لەهەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی مووچەیە لەنێوان هەولێر و بەغدا، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ لایەنە عیراقییەکان کۆببێتەوە.

هەروەها دەشڵێت " ئێمەش وەک فراکسیۆنی یەکێتی لەگەڵ ئەوەی پەرلەمان لەپشوودایە، بەڵام داوامان کردووە کۆبوونەوەی نائاسایی بۆ رێگریکردن لەبڕینی قوتی مووچەخۆرانی هەرێم ئەنجام بدرێت".

ئەو ئەندام پەرلەمان ئاماژە بەوەدەکات، ئێمە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن لە نێوان هەرێم و بەغدا بە کلیلی چارەسەر دەزانین و بە بەغدا دەڵێین ئێوە دوژمنمان نین و گوێ لە چەند سەرکردەیەک مەگرن، چونکە نابێت گەلەکەمان باجی وتەی چەند سەرکردەیەک بدات".

 
2025-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.