کوردستان

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکرایەوە و بە پێی پێسبینییەکانی کەسناسی  پلەکانی گەرما روو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بە پێی گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی کەم لەکاتەکانی دوای نیوەرۆدا لەناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات .  

کەشناسی ئاماژە بەوەشدەکات پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی. 

سوبارەت بە کەشی سبەی پێنج شەممە ئەوەشی خستەڕوو کە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندی ناوچەدا نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما بە نزیکی 1 تـــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

هەولێر :  41 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی

دهۆک :  41  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە :40 پلەی سیلیزی

سۆران :  39 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

 
2025-06-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.