کوردستان

نێردەی یۆنامی لە عێراق: دەبێت هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن

نهانیوز-هەواڵەکان

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی  باسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم کرا و نێردەی یۆنامی لە عێراق وتی" دەبێت هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن متمانەی تەواومان بە دەسەڵاتی دادوەری عێراقی هەیە".

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی عێراقەوە دەستیپێکرد و محەمەد حسان، نێردەی یۆنامی لە عێراق كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لە وتارێكدا وتی" عێراق هەوڵی تەواو دەدات لەپێناو سەقامگیری و بنیاتنانی پەیوەندی نێودەوڵەتی تەواو".

وتیشی" سوپاسی عێراق دەكەین بۆ هاوكارییە مرۆییەكانی بۆ لوبنان و سووریا و غەززە".

ڕاشیگەیاندووە كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق پابەندە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پاك و بێگەرد لە وادەی خۆیدا.

نوێنەری یۆنامی دەشڵێت" تا ئێستا 100 هەزار ئێزدی خەڵكی شنگال لە كەمپەكانی پەنابەرانن و پەناگە نافەرمییەكانن و زەرەرمەندی یەكەم بوون لەسەر دەستی ڕێكخراوی داعش، بەڵام حكومەتی عێراق دانی ناوە بە مافی ئێزدیەكان لە خاوەندارێتی زەوی و ئەوەش دەستكەوتێكی گرنگە".

جەختیشی كردۆتەوە، متمانەی تەواویان هەیە بە دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق و دەڵێت" پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا پەیوەندی هاوبەشییە و دەبێت هەولێر و بەغدا بە گفتوگۆ و بەپێی دەستوور کێشەکانیان چارەسەر بکەن".

2025-06-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.