کوردستان

کاتژمێرەکانی پیدانی کارەبای نیشتمانی راگەیەنرا

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" مانگی ڕابردوو بەپێی جیاوازی ناوچەکان 13 بۆ 16 کاتژمێر کارەبا دراوەتە هاووڵاتیان"، دەشڵێت" بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بەراورد بە مانگی پێش خۆی تۆزێک کەمبووە".

ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی حوزەیران ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند"تێکڕای پێدانی کارەبا لە زاخۆوە تاوەکو کفری بۆ مانگی ئایار 15 کاتژمێر و نیو بووە، بەڵام بەپێی جیاوازیی ناوچەکان 13 تاوەکو 16 کاتژمێر کارەبا هەبووە."

ڕاشیگەیاندووە"لە شوێنە گەرمەکان خواست لەسەر کارەبا زیاترە، بۆیە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە جیاوازە."

دەشڵێت" بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما، کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بەراورد بە مانگی پێش خۆی تۆزێک کەمبووە".

 
2025-06-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.