ئامادەكارییەكان بۆ گەڕی یەكەمی دانوستانی ڕۆژئاوای كوردستان و دیمەشق، بەردەوامن، ئەندامێكی شاندی دانوستكاری ڕۆژئاوای كوردستانیش دەڵێت" لە زوترین كاتدا دەست بە دانوستانەکان دەکرێت".
نەسرەدین ئیبراهیم، ئەندامێكی شاندی دانوستكاری ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگەیاند"دوای ئەوەی بە فەرمی ناوی ئەندامانی شاندەكە ئاشكرا كرا، لە ئامادەكارییەكانیان بۆ خولی یەكەمی دانوستان لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق، بەردەوامن".
وتیشی" دەكرێت ناوی تر بۆ شاندەكە زیاد بكرێت و فراوانتر بكرێت، هەروەها بیرۆكەی پێكهێنانی لیژنەی ڕاوێژكاریی بۆ پاڵپشتیكردنی شاندی دانوستانكار بخرێتەڕو".
ئەو ئەندامەی شاندی دانوستانكاری ڕۆژئاوای كوردستان لەگەڵ دیمەشق باسی لەوەش كرد" لە زوترین كاتدا، یەكەم خولی دانوستانەكان لەنێوان شاندی ڕۆژئاوای كوردستان و دەسەڵاتدارانی دیمەشق ئەنجام دەدرێت".
ئەوە لە كاتێكدایە، هەفتەی ڕابردو پێكهێنانی شاندێكی هاوبەشی كوردی بۆ دیالۆگ لەگەڵ حكومەتی دیمەشق و لایەنە نێودەوڵەتییەكان ڕاگەیەنرا.