کوردستان

ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆی ڕۆژانی جەژن بڵاوکرایەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

 لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 22 روداوی هاتوچۆ لە سنوری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین رویان داوە،  بەهۆیەوە 23 کەس بریندار بون و دوو کەسیش گیانیان لەدەست داوە.

رادیۆی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند" لەماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، لەپارێزگای سلێمانی نۆ روداوی هاتوچۆ رویان داوە، کە دوانیان لە دەرەوەی سەنتەری شارەکە بوە و حەوت کەس تێیاندا بریندار بون و کەسێکیش گیانی لەدەست داوە.

هەر بەپێی ئامارەکە، لە پارێزگای هەڵەبجە سێ روداوی هاتوچۆ رویان داوە و بەهۆیەوە کەسێک بریندار بووە".

دوای پارێزگای سلێمانی، ئیدارەی گەرمیان زۆرترین روداوی هاتوچۆی لێ تۆمار کراوە، بەجۆرێک لەو چوار رۆژەدا هەشت روداو رویان داوە، کە بەهۆیەوە 11 کەس بریندار بون و کەسێکیش گیانی لەدەست داوە.

لە ئیدارەی راپەڕین لە رۆژانی جەژندا کەمترین روداوی هاتوچۆی تێدا تۆمار کراوە، لەو ماوەیەدا دوو روداوی هاتوچۆ رویان داوە و بەهۆیەوە پێنج کەس بریندار بون.
2025-06-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.