لە سلێمانی ئۆتۆمبێلێک بەهۆی نمایشەوە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو
نها نیوز- هەواڵەکان
ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی بەهۆی نمایشکردنەوە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ دەبێت زیانی بە دوو درەخت گەیاندووە و پاشانیش لەلایەن پۆلیسی هاتوچۆوە دەستی بەسەرداگیرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، محەممەد مەهدی ملازمی پلەیەکی هاتوچۆ لە بەڕێوبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی،لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەری هاتوچۆی سلێمانی ڕایگەیاند:" پاش ئەوەی شۆفێری ئەم ئۆتۆمبیلە نمایشی بە ئۆتۆمبێلەکەی کردبوو لە شەقامی تووی مەلیک، بووە هۆی لەدەستدانی کۆنترۆڵ و گیرساندنەوەی لەسەر شۆستەی نێوەندی شەقامەکە و شکاندنی دوو دار".
وتیشی: " پاشان راستەوخۆ ئۆتۆمبێلەکە ڕەوانەی گەراجی دەستبەسەرداگرتن کرا لەلایەن تیمەکانی هاتووچۆی سلێمانی".
دووپاتیشی کردەوە لەوەی: "ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
|