کوردستان

دادگای فیدراڵیی پرسی مووچەی هەرێم یەکلا دەکاتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

پەرلەمەنتارێکی عێراق ئاشکرای کرد، دادوەرەکانی دادگای فیدراڵی لە حەج گەراونەتەوە، بە پێی زانیارییەکان پێدەچێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی دانیشتنی دادگا لەبارەی مووچە بەڕێوەبچێت.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی کە بەشداری حەجی ئەمساڵی کردووە، ئاشکرای کرد ،ئەو دادوەرانەی عێراق كە بۆ مەراسیمی حەج چووبوونە سعودیە، دوێنێ یەکشەممە 8ی حوزەیران گەڕاونەتەوە بۆ عێراق.

بەپێی زانیارییەکان، حکومەتی عێراق چاوەڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەکات بۆ بڕیار دان لەمووچەی هەرێم، بۆیە پێدەچێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی دانیشتنی دادگا لەوباریەوە بەڕێوەبچێت.

لەلایەکیترەوە حکومەتى هەرێمى کوردستان چاوەڕێى یەکلاکردنەوەى ئەو سکاڵایەیە کە لە دادگاى فیدراڵى بۆ دەرکردنى فەرمانسالارى لەبارەى مووچەوە تۆمارکراوە. 

دوێنێ بە‌غداد ئەلیەوم لە ڕاپۆرتێکدا لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند، بەغدا داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، هیچ شاندێک لە هەرێمەوە بۆ پرسی مووچە و دانوستان نەنێرێتە بەغدا.

ماڵپەرەکە دەشڵێت، حکومەتی عێراق مەرجی ئەوەی بۆ هەولێر داناوە، هەموو داهاتەکانی رادەست بکات، بەرلەوەی دەست بە دانوستان بکەنەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە 28ى ئایار وەزارەتی دارایی بەغدا بە پاساوى تەواوبوونى پشکى هەرێمى کوردستان خەرجکردنى مووچەى راگرت و ئەوەش پەیوەندییەکانى بە تەواوەتى ئاڵۆز کرد، دواتر ژمارەیەک فەرمانبەر لە دادگاى فیدراڵى سکاڵایان تۆمارکرد و داواى فەرمانسالارى دادگاکەیان کرد بۆ خەرجکردنى مووچە و جەختکردنەوە لە بڕیارەکانى 21ـى شوباتى 2024 کە تێیدا لەسەر سکاڵاى چەند پارێزەر و هاونیشتمانییەک، هەردوو حکومەتى فیدراڵ و هەولێرى بە دابینکردنى مووچە لە کاتى خۆیدا پابەندکرد

 

 

2025-06-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.