ریستۆرانتێکی بەناوبانگ لە سلێمانی داخرا
نهانیوز-هەواڵەکان
ریستۆرانتی باڵەکەی فاخر هەریری لە سلێمانی بە هۆی بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری داخرا.
ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی حوزەیران قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی باڵە خۆشەکەی هەریری دادەخات".
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە" سەرباری ئەوەی کە پابەندی مەرجەکان نەبوە، مۆڵەتی کارکردنی شوێنەکە و کارمەندەکانیان نییە، ئەوەش یەکێکی دیکەیە لەسەرپێچییەکانی شوێنەکە".
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لەکاتی سەردانی لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەرکەوتوە پابەندی هیچ یەکێک لەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری نەبوە، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە".
|