کوردستان

کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت" پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئەگەری بارینی  نمەباران هەیە".

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ دوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ کات و شوێن دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە بارانی هەیە لەناوچە شاخاوییەکانی باکوور و باکووری رۆژهەڵات.

ئاماژەی بەوەشداوە پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلەی سیلیزی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

ئاشکراشی کردووە کە سبەی سێ شەممە کەش بەگشتی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور ئەگەری نمە بارانێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکووری رۆژهەلات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 39 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی

دهۆک : 38 پلەی سیلیزی 

کەرکوک : 44 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 38 پلەی سیلیزی

سۆران : 37 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 45 پلەی سیلیزی

 
2025-06-09
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.